به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،تاوتوێى پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و تاوانى تیرۆركردنى چالاكوانیان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"حەلبوسی نوێنەران پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،لە میانی دیدارەکە تاوتوێی بەرده‌وامی تەواوکاری کارەکان و پتەوکردنی هاریکاری لە نێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جیبەجێ کردن کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ببەربەستانەی روبەروی وڵات بۆتەوە لەگەڵ رێگەکانی چارەسەرکردنیان".
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی دۆسیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا لەگەڵ رێوشوێنەکانی زامنکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی بەشێوەیەک متمانەی دەنگدەر بە ئەنجامەکانی پتەو بکات".
گفتوگۆش کرا سەبارەت بە تاوانەکانی تیرۆر کردن دەرحەق بە چالاکان و جه‌ختکرایەوە لەسەر ئاشکرا کردنی ئەو تاوانە و ئەوانەی لە پشتیەوەن بۆ رای گشتی و رەوانە کردنی ئەنجامدەرانی بۆ دادگا جه‌ختیکردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەزگا ئەمنیەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە.