لیژنه‌یه‌كى پەرلەمانى له‌هه‌وڵى لێكدانی سێ وەزارەته‌ بۆ پاڵپشتى كردنى ئابوریه‌

سیاسی
  • 11-05-2021, 17:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ی ئابورى و وه‌به‌رهێنانى پەرلەمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌هه‌وڵى لێكدانی هه‌رسێ هەرسێ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی و بازرگانی لە یەك وەزارەتدا بۆ پاڵپشتى كردنى ئابوری،به‌كارخستنى كارگه‌كانیش پێویستى به‌بڕیارى سیاسی نیه‌.
    نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" داخستنى كارگه‌ گرنگه‌كان پرسێكى مه‌ترسیداره‌ له‌ عێراق،ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆى هه‌ڵگیرساندنى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان"،رونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌گه‌ر كارگه‌كان كارى بكردایه‌ ته‌نانه‌ت به‌به‌رهه‌مێكى كه‌میش،ئه‌وا چه‌ندین هه‌لى كارى به‌ده‌ست ده‌هێنا و پاڵپشتیه‌كى دارایى باش ده‌بو بۆ بودجه‌ى گشتى وڵات".
    ئەوەشی راگەیاند "كە عێراق بەشی 95٪ی پێداویستیی ناوخۆی لە دەرەوەی وڵاتەكە هاوردە دەكات، لە كاتێكدا عێراق هەموو پایەكانی پیشەسازی هەیە و دەتوانێت تەواوی پێداویستییەكانی خۆی دابین بكات لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵیش".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"كە لێكدانی هەرسێ وەزارەتەكان بۆ ئابووریی عێراق باشە، وتیشى كە لەم ڕێگەیەوە دەتوانن گرنگیی زیاتر بە كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵی عێراق بدەن".