ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان واده‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ دیارى ده‌كات

ناوخۆ
  • 11-05-2021, 17:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، کاتژمێری 12ی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، بریاری قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ لە وڵاتدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕێگاکانی هاتووچۆش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دادەخرێن.  
    تەحسین خەفاجی، وتەبێژەی فەرماندەییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اه‌ع) ڕایگەیاند: "قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ لە کاتژمێری 12ی ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەهەموو شارەکانیی عێراقدا".  
    وتیشی، "زنجیرەیەک بریارە لەلایەن حکومەتەوە دەرکراوە کە دەبێت لەو ماوەیەدا جێبەجێبکرێت کە هەر هەمووشیان پەیوەندی بە ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆناوە هەیە".  
    خەفاجی ڕوونیکردەوە، "قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ گەشتی بەکۆمەڵی گەشتیاران لەڕێگەی کۆمپانیاکانیی گەشتوگوزار دەگرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق، دەروازە سنورییەکان بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرین تەنها ڕێگە بە گواستنەوەی کەلوپەلە بازرگانی وخۆراکییەکان دەدرێت لەو دەروازانەدا".  
    وتیشی، "ڕێگە دراوە نانەواخانەکان و فرۆشگاکانی بابەت خۆراکییەکان کراوە بن تاکاتژمێر 7:00ی ئێوارە، ڕاگەیەندکاران و کارمەندانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەخشراون لەرێکارەکانی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ".  
    تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کاتی بەخاکسپاردنی مردوویەک تەنها ڕێگە بە دوو ئۆتۆمبێل دەدرێت بۆ ئەوەی تەرمەکە بەرن بۆ گۆڕستان، ڕێگە بەکۆبوونەوەی زیاتر نادرێت".
    جەختی لەوەشکردووەتەوە، "هەموو ئەو ڕێگایانەی کە عێراق دەبەستێتەوە بە هەرێمی کوردستان دادەخرێن وهەموو دەروازەکانی پایتەختیش دادەخرین، نێوانی هەردوو بەشی کەرخ ورەسافەی شاری بەغداش بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرێت تەنها دوو پرد لەنێوان ئەو دوو کەرتەدا دەمێنێتەوە بەکراوی ئەوەش بۆ هاتوچۆی لە ناکاو".