بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار ،ئهمڕۆ سێشهمه،جهختیكردهوه پێویستە زامنی بەشە ئاوی عێراق بکرێت و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەو بابەتە رێکبخرێت بە گوێرەی بەرژەوەندی هاوبەش.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" سەرۆک کۆمار لە کۆشكی بەغداد پێشوازیکرد لە مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی دۆخی ئاو لە وڵات و کەمکردنەوەی رێژەی ئاو لە رووباری دیجلە و فورات و پێویستی زامنکردنی بەشە ئاوی عێراق گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی بەهەند وەرگرتنی دۆسیەی ئاو وەک دۆسیەیەکی گرنگ بەو پێیەی بنەمایەکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانییە، ھەروەھا گرنگی درێژەدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان سەبارەت بە ئاو لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و رەچاوکردنی بەرژەوەندی هاوبەش و زیان نەگەیاندن بە عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش ھەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی بەرزنرخاند.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم دووپاتیکردەوە لە پێویستی گرنگیدان و بەدواداچوونی بەردەوام و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو، بە تایبەتی زۆنگاوەکان، ھاوکات کارکردن بۆ زامنکردنی پێویستییەکانی ئاودێری بۆ جوتیاران و خاوەن کێڵگەکان لە تەواوی وڵات و دانانی پلانی ستراتیجی بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەزایانی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی و بە بیابان بوون و گۆڕانی کەشوهەوا.
لەلای خۆیەوە وەزیری سەرچاوەکانی ئاو شیکارییەکی وردی لەبارەی دۆخی ئاو لە وڵات و پلان و بەرنامەی وەزارەتەکەی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی دۆسیەی ئاو لە وڵات و کێشەی کەم ئاوی بەھۆی نەبارینی بارانی پێویست بۆ ئەمساڵ خستەروو، ھەروەھا روونکردنەوەی دا لەبارەی ئەو گفتوگۆیانەی کە لەئێستادا لەئاران لەگەڵ وڵاتی دراوسێ سەبارەت بە بەشە ئاوی عێراق.