ئاسایشی نوێنەرایەتی ڕایگەیاند چەکی بێ مۆڵەت کاریگەری لەسەر بێگەردی هەڵبژاردنەکان دروست دەکات

سیاسی
  • 10-05-2021, 10:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنەى ئاسایش و بەرگرى نوێنەرایەتی ،ئەمڕۆ دووشەممە،ڕایگەیاند، پێویستە حکومەت پڕۆژە یاسایەک بۆ کۆنترۆڵکردنى چەکى بێ مۆڵەت گەڵاڵە بکات، دەشڵێت، چەکى بێ مۆڵەت کاریگەرى بۆ سەر شەفافیەتى هەڵبژاردنەکەش دەبێت.  
    بەدر زیادى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى نوێنەرایەتی  بە ئاژانسى هەواڵى عێراق(اەع)ڕایگەیاند، دەبێت حکومەت پڕۆژە یاسایەک بۆ کۆنترۆڵکردنى چەکى بێ مۆڵەت پێشکەش بکات و ئەگەر ئەو دۆخەش ئاوەها لەدەرەوەى ئیرادەى دەوڵەتدا بەردەوامبێت بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنیش ئاستەم دەبێت، نەک تەنها هەر هێندە بەڵکو کردەوەى سەربازى و کوشتنیش زۆرتر دەبێت.  
    ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەکى کۆنترۆڵنەکراو کاریگەرى بۆ سەر شەفافیەتى هەڵبژاردنەکەش دەبێت و مستەفا کازمیش وەکو سیفەتى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان کۆبونەوەیەکى لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا کردووە و ئەو پرسەى باس کردووە و کۆبونەوەى دووەمیشى کردووە بۆ ئەوەى پڕۆژە یاسایەک گەڵاڵە بکرێت بۆ چارەسەرکردنى دۆخەکە.  
    زیادى دەشڵێت، گەڕانەوەى چەک تەنها بۆ دەستى دەوڵەت نایەتە کایەوە لەڕێگەى سازان و ڕێکەوتنى لایەنە سیاسیەکانەوە نەبێت