به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، مشتومڕه‌كانى له باره‌ى خۆكاندید كردنى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو یه‌كلاكرده‌وه ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد باند ومافیاى گه‌وره‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ناوبراوه،وخواستی خۆیشى ده‌ڕبڕى بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى وه‌زارى چاوه‌ڕوانكراو.
مستەفا کازمى لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چەند ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵى عێراقى له‌نێویشیاندا كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند" بڕیارى کشانەوەى لە هەڵبژاردن لە یەکەم ساتەوە داوە و هیچ بڕیارێک نەبووە کە بەشدارى بکات لە هەڵبژاردن یاخود حزب،جەختیلەوەشکردووەتەوە، پرۆسەى سیاسى ئەو بریتییە لە سەرکەوتنى هەڵبژاردنێکى پاک و دادپەروەرانە، هەندێک هەوڵى ئەوەیاندا کە سەرۆک وەزیران بە شەیتان بکەن، بەڵام بەڵێنەکەى بۆ ئەوەى کە بێلایەن بێت پاراست"،ئاماژەى بەوە کرد، لەهەندێک لە وەزارەتەکان رازى نییە و بەم نزیکانە گۆڕانکاریی وەزارى لە کابینەکەیدا ئەنجام دەدات.
وتیشى "پێویستمان بە هەڵسەنگاندنى سەرجەم دامەزراوەکان هەیە بەتایبەتى وەزارەتى بەرگرى".
کازمى جەختیکردەوە، حکومەتەکان بەشێوەیەکى دروست دانەمەزراون، بەهۆى بوونى ململانێ لەسەر دەستکەوتەکان،وپێویستمان به بنیاتنانی متمانه‌یه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان كارمان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كانی لێكتێنه‌گه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه،له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به‌م نزیكانه ره‌وانه ده‌كرێن،وكێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان له رێگه‌ی پێشنیازێكه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، كه به‌غدا ده‌یخاته به‌رده‌م هه‌ولێر،باسى له‌وه‌كرد"په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له سه‌رده‌می زێڕینی خۆیدایه. به هۆی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه،زۆر ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌رمان له عێراق هه‌یه و پێویستیمان به دۆخێكی سیاسی سه‌قامگیر هه‌یه،وحكومه‌تی عێراق جددیه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كی نایاسایی،وئێمه ئێستا له قۆناغی كۆتایی دابه‌شكردنی به‌شه‌كانی بودجه‌ی 2021ین،وله‌و كاته‌وه‌ی راسپێردراووم بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه پێویسته پشتیوانی كوتله‌ی براوه‌ی یه‌كه‌م بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت،وپڕۆژه‌ی سیاسی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت،زۆر لایه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و چه‌كه‌ی شه‌ڕی داعشی پێكراوه، له ژێر ناونیشانی جیاجیادا به‌كار ده‌هێنن،وكرده‌وه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان قبووڵ كرا‌و نیین و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و توركیا.