حه‌لبوسى لەسەر رووداوەکانی قودس داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات

سیاسی
  • 9-05-2021, 18:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆکی پەرلەمان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،لەسەر رووداوەکانی قودس و مزگەوتی ئەقسا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی كرد.
    محەممەد حەلبووسی، لە نوسراوێکی فەرمیدا بۆ سەقەر غباش، سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی وڵاتانی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی وڵاتی ئیمارات نێردراوه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ تێیدا داوای لێکردووە” داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرژییەکانی قودس و هەبوونی هەڵوێستێکی عەرەبیی یەکگرتوو و بڕیاری یەکلاییکەرەوە لەوبارەیەوە”.
    ئاماژەی بەوە کردووە: “وەک نوێنەرانی گەل، سەرکۆنەی ئەو پەلامارانەی ئیسرائیل دەکەین بۆسەر نوێژخوێنان و رێگریکردن لەوەی پەرستش لەو شوێنە بکەن”.