حه‌لبوسى و عه‌بدولجه‌بار جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌مواركردنى یاسای نه‌وت و گاز

سیاسی
  • 9-05-2021, 19:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ئیحسان  عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ هه‌مواركردنى یاسای نه‌وت و گاز. 

    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە ئیحسان عەبدلجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت".
    لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند دۆسێیەک کرا کە تایبەت بوون بە کەرتی نەوت لە وڵاتدا لە نێویاندا پرۆژەیاسای نەوت و غاز، تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایە لە قۆناغی داهاتوودا.
    هه‌روه‌ها تاوتوێی هەمواری یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقی کرا لەگەڵ چەند دۆسێیەک کە کاریگەری دەبێت بۆ گەشەپێدانی ئەو کەرتە.