نەینەوا – ا ه ع ژوری پرۆسەكانی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند لەناوچە جیاجیاكانی موسڵ 20 كەسیان دەستگیركردوە كە تێوەگلاون لە هاوكاریكردنی تیرۆریستانی داعش. لای خۆیەوە نەقیب ئەحمەد عوبێدی بەرپرسی ژوری پرۆسەكانی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەوالًی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند هێزە ئەمنیەكان بە پێی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی بە دەستیان گەیشتووە، لە ناوچە جیاجیاكانی شاری موسڵ 20 كەسیان دەستگیركردوە كە تێوەگلاون لە هاوكاریكردنی تیرۆریستانی داعش. وتیشی هێزەئەمنیەكان گەمارۆی گەڕەكەكانی بەكر و سەكر و تەحریریان لە خۆرهەڵاتی موسڵ داوە و دوای وردبینی لە ناوەكانیان ئەو تۆمەتبارانەیان دەستگیركردووە.