به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، واده‌ى ده‌سپێكردنى ده‌وام و كۆتایى هێنانى ساڵى خوێندنى راگه‌یاند.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگەیاند، "بڕیارە لە 16ی ئەم مانگەدا پرۆسەی خوێندن دەست پێبکەینەوە، بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا پەسندکراوە".
باسی لەوەشکرد، "لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیکردنەوەکانە لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی".