ئه‌سه‌دى:رێكاره‌ كارگێرییه‌كان بونه‌ته‌ هۆى دواكه‌وتنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كانن له‌ حه‌شد

سیاسی
  • 9-05-2021, 12:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌حه‌مه‌د ئه‌سه‌دى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌تیكرده‌وه‌ شایسته‌ى دارایى پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان له‌ حه‌شد دابین كراوه‌،رونیشیكرده‌وه‌ رێكاره‌ كارگێرییه‌كان بوه‌ته‌ هۆى دواكه‌وتنى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
    ئه‌سه‌دى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" شایسته‌ى دارایى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان له‌ حه‌شد له‌ بودجه‌ى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دانراوه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"شایسته‌ داراییه‌كان هه‌یه‌ به‌ڵام پێویستى به‌ رێكارى كارگێرى هه‌یه‌ بۆ كۆتایى هێنان به‌ مشتومڕى وه‌زاره‌تى دارایى و ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌باره‌ى ئه‌م پرسه‌وه‌".