وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى په‌تاكه‌ پێویستى به‌كاتێكى زیاتر هه‌یه‌

ناوخۆ
  • 9-05-2021, 13:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى په‌تاكه‌ له‌ وڵات پێویستى به‌كاتێكى زیاتر هه‌یه‌ ،هه‌روه‌ها داواى له‌سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان كرد سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كانى پێكوتانى ڤاكسینى كۆرۆرنا لكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین.
    سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو رێژه‌ى توشبووان به‌ كۆرۆنا كه‌مبوه‌ته‌وه‌ "، داواى كرد په‌له‌ نه‌كه‌ن له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى په‌تاكه‌ ،و پێویستمان به‌ كاتى زیاتره‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" پرسى كه‌مكردنه‌وه‌ى توشبوون پێویستى به‌ پابه‌ندبوونى هاوڵاتیانه‌ به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌ه‌كان و وه‌رگرتنى ڤاكسین"، جه‌ختیكرده‌وه‌"ده‌بێت هاوڵاتیان ڤاكسین له‌ سه‌رچاوه‌ى فه‌رمییه‌وه‌ وه‌ربگرن".
    وتیشى" وه‌رگرتنى ڤاكسین ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت كه‌ چیتر ده‌مامك نه‌به‌ستن و رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان پشتگوێ بخه‌ن" ، جه‌ختیكرده‌وه‌ "له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردوو خواستى هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین زۆرتر بووه‌ ئه‌وه‌ش دواى وه‌رگرتنى ڤاكسین له‌ لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌ ناوبانگه‌كان ".