به‌غدا-اه‌ع
حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌میان پێشوازیكردنى له‌تۆنه ئیلیزابێت باڵیۆزى شانشینى نه‌رویج له‌عێراق،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌تى عێراقى جددیه له‌كرانه‌وه به‌ڕووى وڵاتانى جیهانى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌ن چه‌ندین فاكته‌ره بۆ ڕاكێشانى وڵاتانى جیهان وگه‌وره كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان،هه‌روه‌ها خانمه باڵیۆزیش ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى ده‌ڕبڕى بۆ یارمه‌تیدان وهاریكاریكردن بۆ كۆتاییهێنان به‌دۆسییه‌ى ئاواره‌كان.
ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان دیداره‌كه به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى عێراقى جددیه له‌كرانه‌وه به‌ڕووى وڵاتانى جیهان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌ن چه‌ندین فاكته‌رى گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان وبه‌شداریكردن له‌خوولاندنى ڕێره‌وى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌كانى عێراق،وخوازیاریشه نه‌رویج رۆڵى گه‌وره بگێڕێت له‌م بواره‌دا".
له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ ناوچه ڕزگاركراوه‌كان،غزى ئاماژه‌یدا"حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌م دۆسییه بهێنێت،ووه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌رانیش هه‌نگاوى زۆرى گه‌وره‌ى بڕیوه به‌ئاڕاسته‌ى داخستنى ژماره‌یه‌كى زۆرى كه‌مپه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان،دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،به‌شداربوون له‌دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ژێرخانه‌كان وپرۆژه‌كانى ڕێگاوبان وخوێندنگا وتۆڕه‌كانى ئاو وته‌زووى كاره‌با".
ئیلیزابێت ستایشى ئه‌ركى حكومه‌ت عێراقى كرد له‌دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى له‌ناوچه ڕزگاركراوه‌كان وهه‌ماهه‌نگى باڵاى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى"،دووپاتیشیكرده‌وه"شانشینى نه‌رویج ئاماده‌یه بۆ هاریكاری وبه‌شداریكردن له‌كۆتاییهێنانى دۆسییه‌ى ئاواره‌كان ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان".
هه‌وره‌ها هیوایشى خواست كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كان ڕۆڵى خۆیان بگێڕن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق وئه‌نجامدانى پرۆژه‌كانى وبه‌رهێنان،به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كۆمپانیاكان هه‌ستاون به‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى تایبه‌ت به‌ته‌زووى هه‌تاویی له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لا وشاره‌دێى ئیسكه‌نده‌رییه
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات