به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ربه‌لا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕه‌تیكرده‌وه داواى هێزى زیاترى كردبێت بۆ سه‌پاندنى ئاسایشى پارێزگاكه له‌دواى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى به‌ئامانجگرتنى شه‌هید ئیهاب وه‌زنى چالاكوانى مه‌ده‌نى.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى داواكارى فه‌رمانده‌ییه‌كه به‌هاتنى هێزى زیاتر له‌به‌غداوه به‌مه‌به‌ستى سه‌پاندنى ئاسایشى پارێزگاكه له‌دواى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى به‌ئامانجگرتنى شه‌هید ئیهاب وه‌زنى چالاكوانى مه‌ده‌نى دووره له‌ڕاستییه‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ره‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه وشه‌هیدى تیرۆركرا‌و به‌هه‌ڵوێست بووه وهاریكارى به‌هێزى هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌پاراستنى دیارده‌كانى ئاشتى له‌پارێزگاكه".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە