به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هۆكارى دواكه‌وتنى سه‌ره مووچه‌ى ساڵانه وپله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاشكراكرد،ئاماژه‌یشیدا گرفت هه‌یه له‌دابه‌شكردنى خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه،دووپاتیشیكرده‌وه حكومه‌ت تانه‌ى له‌بوودجه‌ى په‌سه‌ندكراوى په‌رله‌مان داوه به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاكه‌ى.
ماجد وائلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێداونێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،تانه‌ى له‌یاساى بودجه دا له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵیه‌وه ،به‌بڕواى ئه‌و كێشه‌یه‌ك هه‌یه له شایسته داراییه‌كان دواى كه‌مكردنه‌وه‌ى "،رونیكرده‌وه حكومه‌ت بودجه‌ى به‌بڕى 164 ترلیۆن دینار پێشكه‌ش كرد و لیژنه‌ى دارایی‌ش بڕه‌كه‌ى بۆ 130 ترلیۆن دینار كه‌مكرده‌وه".
وائیلى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌و جیاوازییه‌ش كاریگه‌رى كردوه‌ته سه‌ر شایسته‌داراییه‌كان له‌وانه‌ش پله به‌رزكردنه‌وه و سه‌ره‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران،لیژنه‌ى دارایی له بنه‌مادا خه‌ركردنى راسته‌قینه‌ى بۆ ساڵى 2020 له‌لا بوو،و ئێمه‌ش ئه‌و خه‌رجكردنانه‌ى كه پێویست نیه‌مان ناوێت".