بهغدا-اهع
حکومەتی عێراق بە فەرمیی سەرکۆنەی پەلامارەکەی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات، بۆ سەر نوێژخوێنانی فەڵەستینی لە مزگەوتی ئەقسا.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیێندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه ،ئهمڕۆ شهممه، بڵاویکردەوه"حکومەتی عێراقی سەرکۆنەی پەلاماردانی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات، بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و ئەنجامدانی کردەوەی ترس و تۆقاندن لەنێو نوێژخوێنانی فەڵەستینی".
وەک لە راگەیێندراوکەدا هاتووە، حکومەت و گەلی عێراق هاوسۆزە لەگەڵ خەڵکی قودس و داوای راگرتنی ئەو پەلامارە دووژمنکارانە دەکەن، جارێکی دیکە هەڵوێستی نەگۆڕ و پرەنسیپی خۆیان دووپاتدەکەنەوە لەبارەی دۆزی فەڵەستین، کە پێشتر و ئێستاش بابەتێکی میحوەرییە.