بهغدا-اهع
وەزارەتى بازرگانى ئهمڕۆ شهممه، ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنى بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دابینکردنى دوو مادە لە بەشە خۆراکى مانگانە ئەوانەش ئاو تەماتە و نیسک و نۆکن بەسەر هاوڵاتیاندا.
عەلا جبورى، وەزیرى بازرگانیی له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اهع)یگەیاند:" سبەینێ وەزارەت دەست دەکات بە گرتنەبەرى ڕێوشوێنە یاسایى و هونەرییەکان بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکە لەماوەیەکى زۆر کەمدا و پرسەکەش پەیوەندییان بەکۆمەڵێک ڕێکارى کارگێڕییەوە هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەى ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکى تایبەتمەند وەکو لەپڕۆژە بودجەکەدا لەبارەى دابینکردنى بەشە خۆراکى مانگانەوە بڕیارى لەسەرداوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەنجومەنى وەزیران پاڵپشتى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان دەکات وهەردوو مادەکانى ئاو تەماتە ونیسک و نۆک یاخود نۆک و فاسۆڵیا دابین دەکات، گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیایەکى تایبەتمەندا دەکات بۆ دەستکردن بەکار لەمانگى تەمموز یاخود ئابى داهاتوودا.
جبورى باسى لەوەش کردووە، گرنگیەکى بڕیارەکە ئەوەیە ئەگەر وەزارەتى دارایى کورتهێنانى هێنا لە گەیاندنى بڕى پارەى دابینکراو بۆ وەزارەتى بازرگانى ئەوا وەزارەتى نەوت پابەندە بەپێدانى بڕى پارەکە و هەروەها شایستە داراییەکانى گرێبەستەکان کە وەزارەتى بازرگانى لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کردوویەتى بۆ دابینکردنى بەشە خۆراکەکان.
وەزیرى بازرگانى دەشڵێت، بەشە خۆراکى مانگانە لەبەردەم ئاڵنگاریدایە گەر بێتوو هاریکارى نەکرێت بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیران کە بڕیارێکى باشە بۆ پاڵپشتیکردنى خێزانە هەژارەکان، گەرچى پەتاى کۆرۆنا و دۆخى ئابووریش واى کردووە حکومەتیش بکەوێتە بەردەم ئاڵنگارییەوە بەڵام ئەوە گرنگە بژێوى خەڵک لەڕێگەى دابین کردنى بەشە خۆراکى مانگانەوە بەردەوام بێت بەتایبەت بۆ ئەوانەى کە لەژێر هێڵى هەژارییەوەن.