چاودێرى-اهع
کۆشکی سپی ئەمریکا هۆشداریدا کە بەمافی خۆیان دەزانن هەنگاوی دیکە دژی روسیا بگرنەبەر، هەرچەندە دەخوازن نەگەنە ئەو قۆناغە.
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات هەنگاوی دیکە دژی روسیا دەگرینەبەر و ئەو کارەش دەکەین، هەرچەند هیواخوازین نەگەینە ئەو قۆناغە.
وتیشی، کاتێک سزاکانمان راگەیاند، بۆشاییەکی زۆرمان هێشتەوە بۆئەوەی دەرفەتی سەپاندنی سزای زیاترمان هەبێت بەسەر روسیادا ئەگەر ئەو وڵاتە هۆکاربێت.
جەختیشی کردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکی درێژخایەن و رێزلێگیراویان هەبێت.
بەتۆمەتی دەستێوەردان لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و ئەنجامدانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان، مانگی نیسانی رابردو ئەمریکا سزای بەسەر روسیادا سەپاند و 10 دپلۆماتکاریشی لەوڵاتەکەی دەرکرد.