به‌غدا-اه‌ع
موسه‌ننا تمیمی پارێزگارى دیاله،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه پلانه ئه‌منیه نوێیه‌كه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان له پارێزگاكه.
تمیمی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" دواى روداوه‌كانى جیزانى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا بۆ ماوه‌ى هه‌شت ڕۆژ به‌به‌رده‌وامى توانى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر چه‌ند میوانخانهیهكى تیرۆرستانى داعش و پۆچهڵكردنهوهى چه‌ند بۆمبێكى چێندراو ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" پارێزگاكه پێویستى به هه‌وڵى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆیه و دابین كردنى رێكاره هونه‌ریه‌كان "،وتیشى" ئیمه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تى و به‌رپرسانى پارێزگاكه پاره‌ى زۆرمان خه‌رجكردووه بۆ یارمه‌تیدانى هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ك بۆنیاتنانى تاوه‌رى چاودێرى و دانانى كامیراى چاودێرى".
تمیمی باسی له‌وه‌شكرد" هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌رته‌كانى باكورى جه‌له‌ولا و پارێزگاى خانه‌قینى گرتووه و به‌رده‌وامه له له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منیه‌كانى دیكه بۆ سه‌پاندنى ئه‌من و ئاسایش له ناوچه‌كه".