زێدان وسه‌رۆك كۆمار هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور وئاماده‌كارییه‌كانى ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 7-05-2021, 23:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور وئاماده‌كارییه‌كانى ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ،پێشوازیكرد له‌به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار وگفتوگۆیكرد له‌سه‌ر بیرۆكه‌كان له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى دستوور وئاماده‌كارییه‌كانى ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو".