ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌ناوچه‌كانى باشوورى كه‌ركوك ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 7-05-2021, 18:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌ناوچه‌كانى باشوورى كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"7بۆمبى چێندراو و10حه‌شارگه‌ وتونێل وبه‌له‌مێك له‌ناوبراوه‌،هه‌روه‌ها مووشه‌كى بۆمبهاوێژ ومووشه‌كى spG9 وجبه‌خانه‌یه‌كى M4پڕ له‌كه‌ره‌سته‌كانى ته‌قه‌مه‌نى،له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ى جیاواز،له‌میان كه‌رتى باره‌گاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك"،ئاماژه‌یشیدا كه‌رته‌كانى سوپا وپۆلیسى فیدڕاڵى وحه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامن له‌جێبه‌جێكردنى ئۆپراسیۆنى هێرشبردن له‌میان ناوچه‌كانى باشوورى كه‌ركوك وبۆ دووه‌مین ڕۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ك".
    شانه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"له‌دۆڵى چاى ئه‌ركێكى پشكنین ئه‌نجامدراوه‌ وبۆته‌ هۆى خاپووركردنى 4 حه‌شارگه‌ ودۆزینه‌وه‌ى 3 جبه‌خانه‌ى ئێم فۆر ونارنجۆكى ده‌ستى و3 ئامێرى مۆبایل به‌بێ پاترى وچه‌ندین سیم كارت له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى 6 بۆمبى چێندراو له‌سه‌ر شێوازى جلیكان وفه‌رشى خه‌وتن وبه‌رگه‌"،دووپاتیكرده‌وه‌"له‌لایه‌ن تیمى ئه‌ندازیارییه‌وه‌ چاره‌سه‌ركراون".