به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى سائیرونى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه سهرپشكێكى نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دیارى كردنى وه‌زیرى ته‌ندروستى شوێنگره‌وه‌ى حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى پێشووى ته‌ندروستى،ئاماژه‌یشیدا فراكسیۆنى سائیرون هیچ پاڵێوراوێكى دیاریكراوى نییه.
سه‌لمان غرێباوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى مرۆیی وئه‌خلاقى وه‌زیرى ته‌ندروستى بووه"،وتیشى"لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێكهێنراو به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وه‌زیرى ته‌ندروستى تاوانبار نه‌كرد،ودهستلهكاركێشانهوهیشى وه‌ك هه‌ستكردنى به‌به‌رپرسیارێتى بووه له‌دواى ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب".
وتیشى"كاره‌كانى حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى پێشووى ته‌ندروستى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نموونه‌یه‌كى باشه هیچ وه‌زیرێكى پێشوو له‌كاتى وه‌رگرتى به‌رپرسیارێتى پێشكه‌شى نه‌كردووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"به‌دوورى نازانین فشارى هه‌بووبێت له‌سه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ئه‌وه‌ى دهستلهكاربكشێتهوه".
له‌باره‌ى ناوى شوێنگره‌وه‌كان غرێباوى ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى سائیرون هیچ پاڵێوراوێكى نییه،وسه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپشككراوه بهدهستنیشانكردنى كه‌سایه‌تییه‌كى شوێنگره‌وه بۆ پۆسته‌كه".
دووپاتیكرده‌وه"هاوپه‌یمانى سائیرون له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ ودهستپاكه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ره‌وپێشببات".