مسته‌فا كازمی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكى سوریا ده‌نێرێت

سیاسی
  • 6-05-2021, 17:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا كرد، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌ دو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و زیاتر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاذانسى هةوالَى سوريا(سانا)كةئاذانسى هةوالَى عيَراقى(اةع)بةدواداضوونى بؤكردووة هاتووة"ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د پێشوازی له‌ فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردوه‌، كه‌ نامه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی بۆ هێناوه‌ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دو قۆڵییه‌كان و بابه‌ته‌كانی جێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئه‌منی.
    ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌سه‌د باس له‌ پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌و مۆڵگه‌ تیرۆریستیانه‌ی له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان ماون.
    له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌و ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه‌ ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌ و گرنگی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژی سوری - عێراقی له‌بواره‌ جیاجیاكاندا ، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ردو وڵات به‌رامبه‌ر ئاڵنگاریه‌كان، فاكته‌رێكی به‌هێزه‌.