به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ده‌ستپێكردنی "كۆتا لێدانی له به‌ناو ویلایه‌تی باشور" راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تیرۆرستانى داعش كوژراون.
ره‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند "هێزه‌كانی دژه تیرۆر له ناوچه‌كانی ره‌زوانیه و یوسفیه و دۆره‌ی باشوری به‌غدا، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه كه ناوده‌برێت وه‌ك (ئه‌میری به‌شی حه‌مزه/به‌شی باشور)ی داعش به‌ناوی به‌بو حه‌نانی تیرۆرست"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستگیراوه‌كه، مۆڵگه‌یه‌كی داعش له‌ناوچه‌ی "حه‌ره‌كاوی"ی یوسفیه خاپوركراوه، ده‌ستیش به‌سه‌ر جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ باسی له‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی دژه تیرۆر ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردوه له‌ژێر ناوی "كۆتا لێدان له به‌ناو ویلایه‌تی باشور" به‌ئامانجی كۆتاییهێنان به جموجۆڵی تیرۆرستان له‌ناوچه‌ی زێدانی ره‌زوانیه، له‌و ئۆپراسیۆنه‌شدا ئه‌بو ئوسامه به‌ناو به‌رپرسی كارگێڕی ویلایه‌تی باشور، ئه‌بو ڕه‌بیع به‌ناو به‌رپرسی ئاسایشی گشتی ویلایه‌تی باشور، ئه‌بو ساره به‌ناو موفتی شه‌رعی له ویلایه‌تی باشور كوژراون،ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، ئه‌و تیرۆرسته كوژراوانه، یارمه‌تیده‌ربون بۆئه‌وه‌ی تیرۆریسته خۆكوژه‌كان له‌ناو هاوڵاتیانی بێ‌تاوان له له‌گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران بته‌قێننه‌وه.ئاماژه‌یشیدا ده‌زگاى دژه تیرۆر پشوونادات وداعشیش به‌ئارامى نامێنێت وڕۆژانى داهاتوو گورژى كوشنده ده‌ده‌ینه تیرۆرست ترسنۆكه‌كان له‌هه‌ر جێگایه‌ك بن".