مالیكى:پشتگیرى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ كرانه‌وه‌ به‌ڕووى وڵاتانى كه‌نداو

سیاسی
  • 6-05-2021, 22:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پشتگیركردنى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت بۆ كرانه‌وه‌ به‌ڕووى وڵاتانى كه‌نداو.
    مالیكى له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقى،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌داواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"پشتگیرى له‌هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت ده‌كات بۆ كرانه‌وه‌ به‌ڕووى وڵاتانى كه‌نداو"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"بیرۆكه‌ى پشتیوانیكردنى حكومه‌ت له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ى  ڕاگه‌یاندووه‌ وچه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سازكردووه‌".
    وتیشى"هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێو سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كانى پێشوو سازنه‌كراوه‌ ئه‌مه‌یش هێمایه‌كه‌ بۆ هه‌بوونى گرفت".
    له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو مه‌ترسیداره‌ وچه‌كى به‌ره‌ڵلا ژێنگه‌یه‌كى ئارام دروست ناكات"،وتیشى"پارته‌ سیاسییه‌كان به‌رپرسیارن وشه‌قامى عێراق خواستى زۆرى هه‌یه‌ به‌دى نه‌هاتووه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌ندێك له‌داواكارییه‌كانى خوێشانده‌ران قۆرخكراون،به‌ڵام هه‌ندێك له‌هێزه‌كانى خۆپیشانده‌ران باوه‌ڕیان به‌كارى سیاسى وبه‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانیان هێناوه‌".
    مالیكى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند"زه‌ریف له‌كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆتۆكۆڵه‌كان قسه‌ى نه‌كردووه‌".