وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:نزمبوونه‌وه‌ى توشبووان واتا كۆنترۆڵكردن قه‌یرانه‌كه‌ ناگه‌یه‌نێت

ناوخۆ
  • 6-05-2021, 10:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند نزمبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان به‌واتاى كۆنترۆڵكردنى قه‌یرانه‌كه‌ نایه‌ت،دووپاتیشیكرده‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانى په‌تاكه‌ هێشتا ماوه‌.
    سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند"له‌ڕۆژانى ڕابردوودا ژماره‌ى توشبووان نزمبووه‌،ئه‌مه‌یش به‌واتاى كۆنترۆڵكردنى قه‌یرانه‌كه‌ نایه‌ت"،ڕوونیشیكرده‌ه‌"مه‌ترسى په‌تاكه‌ هێشتا ماوه‌ ووڵاتانى دراوسێى عێراق وجیهان هێشتا به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن".
    وتیشى"سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى گۆڕاوى هیندى ئاڵنگارییه‌كى نوێیه‌،ئه‌مه‌یش جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ى عێراق له‌بازنه‌ مه‌ترسییه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"له‌پێویستى پابه‌ندبوونى هاوڵاتیان به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى ودووره‌ په‌رێزى كۆمه‌ڵایه‌تى ووه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا كه‌له‌وڵاتدا هه‌ن".
    ئاماژه‌یشیدا"وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌هه‌فته‌ى ڕابردوو زیادبوونێك به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینى".