به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستپێكردووه.
ده‌سته‌ى حه‌شد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزێكى هاوبه‌ش له‌سوپا وبهرپهرچدانهوهى خێرا ولیواى 52 حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین به‌رپاكرد.
وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌واڵگیرى ده‌ستیپێكردووه بۆ نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى داعش ودهستهبهركردنى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین"،ئاماژه‌یشیدا"تیمه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تهقهمهنییهكانى حه‌شد توانیان چاره‌سه‌رى بۆمبێكى چێندرا بكه‌ن له‌گوندى دبج كهئامادهى ته‌قاندنه‌وه كرابوو".
هێزه ئه‌منییه‌كان وحهشدى شه‌عبى به‌مدواییه ئۆپراسیۆنه‌كانیان له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین چڕكردۆته‌وه بۆ نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى داعش وپاراستنى ئاسایشى هاوڵاتیان.