وه‌زاره‌تى ناوخۆ جێگیركردنى كاروانى هێزه‌كانى ده‌سته‌بژێر وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌دیاله‌ ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 6-05-2021, 15:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌رهاوێشته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى عوسمانى غانمى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ دیاله‌ ئاشكراكرد.
    لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌دیاله‌وه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"وه‌زیرى ناوخۆ سه‌ردانى كه‌رته‌ پێشكه‌وتووه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دیاله‌ كردووه‌ وپه‌یامى سوپاس وپێزانین ئاڕاسته‌ى ئه‌و كه‌رتانه‌ كرد كه‌ڕۆڵیان هه‌بوو له‌دۆسییه‌ى ئه‌منى وقوربانیانداوه‌".
    ئاشكرایشیكرد"چه‌ند كاروانێك له‌پارێزگاى دیاله‌ جێگیركراوه‌ له‌نێویشیاندا هێزه‌كانى ده‌سته‌بژێر وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وده‌ستكراوه‌ به‌ڕێكخستنه‌وه‌ى پلانه‌ ئه‌منییه‌كان وكردنه‌وه‌ى ڕێگاى نوێ به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ".
    ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌رچه‌كردار كارناكات به‌ڵكو پلانى داناوه‌ بۆ پۆپراسیۆنى پێشوه‌خته‌ به‌شێوازێك ئاسایش وئارام له‌پارێزگاى دیاله‌ ده‌سته‌به‌ر بكات".