به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،پێكهێنانى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان له‌دیاله ڕاگه‌یاند،ئاماژه‌یشیدا كه‌رته ئه‌منییه‌كان دابه‌شكراون بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه.
محه‌مه‌د حسێن ئه‌بو زه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ئێستادا سه‌رقاڵى هه‌ردوو پارێزگاى دیاله وكه‌ركوكن به‌هۆى پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى له‌و دوو پارێزگایه ڕوویداوه".
وتیشى"گروپه تیرۆرستییه‌كان میكانزمى كرده‌وه‌كانیان له‌كارى فراوان بۆ كارى تیمه بچووكه‌كان گۆڕیوه كه‌له‌ڕێگایانه‌وه ناوچه ئاڵۆزه‌كان له‌كه‌رته جیاجیاكانى هه‌ردوو پارێزگاى دیاله وكه‌ركوك ده‌كاته ئامانج".
ڕایشیگه‌یاند"لیژنه‌ى ئه‌منى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكردووه وله‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان له‌دیاله ودابه‌شكردنى كه‌رته ئه‌منییه‌كان درا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كان كه‌روویانداوه له‌نێو ده‌زگا ئه‌منییه بڵاوه‌پێكراوه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه".