به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند حكومه‌ت كارده‌كات بۆ جۆراجۆركردنى هاوبه‌شییه ئابوورییه‌كانى عێراق،داوایشى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى كرد دیمه‌نى ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر عێراق بگوازنه‌وه كه‌له‌ڕه‌وشى ئارام وسه‌قامگیردایه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا،چاوى كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك ڕاگه‌یاندنكارى عه‌ره‌بى وبیانى به‌ئاماده‌بوونى سه‌فیه سوهیل باڵیۆزى كۆمارى عێراق له‌ئیتاڵیا"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى رۆما وڤاتیكان ودیدارى له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپا وبه‌رپرسانى هه‌ریه‌ك له‌ئیتاڵیا وڤاتیكان خسته‌ڕوو".
حسێن"سوپاس قه‌داسه‌تى پاپا كرد بۆ سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ى بۆ عێراق وبه‌دواداچوونى ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه،وگفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تى دانوستانى ئاینه‌كان وهاندانى گه‌شتوگوزارى ئاینى بۆ شارى مێژوویی ئوور،له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى دۆسییه‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش،وپه‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى نێوان عێراق وده‌وڵه‌تى ڤاتیكان وئیتاڵیا".
جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى گواستنه‌وه‌ى دیمه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى عێراق له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه كه‌له‌ئێستادا له‌ڕه‌وشێكى ئارام وسه‌قامگیردایه،ئه‌مه‌یش له‌میان سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ى قه‌داسه‌تى پاپا سه‌لمێندرا،كه‌سه‌ردانى زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراقى كرد،به‌تایبه‌ت دواى هه‌موو خاكه داگیركراوه‌كانى ده‌ستى تیرۆرستانى داعش ڕزگاركران وشكست به‌داعش هێنرا له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌میان دیداره‌كه باسى له‌دواپێشهاته سیاسى وئابوورییه‌كانى عێراق وهه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق كرد بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه داراییه‌كان كه‌دروستبووه به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهان،وسستبوونى ئابوورى كه‌ڕووبه‌رووى زۆربه‌ى وڵاتان بۆته‌وه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا،وئاڕاسته‌كانى حكومه‌ت به‌ره‌و پته‌وكردنى ڕۆڵى كه‌رتى تایبه‌ت وزیادكردنى وبه‌رهێنان بۆ پشتیوانیكردنى ئابوورى عێراق.
هه‌روه‌ها وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسانیشى دایه كه‌باسیان له‌پێشهاته نێوخۆیی وهه‌رێمایه‌تییه‌كان وپه‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى عێراق ورۆڵى له‌هێوه‌ركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى كرد.