داواكارى گشتى به‌داتا دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌كان ئاشكرا ده‌كات وپرسى لێكچوونى ناو له‌فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 6-05-2021, 11:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌زگاى داواكارى گشتى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ وسامانى گشتى یه‌كلاكراوه‌ ئاشكراكرد،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ژماره‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن له‌ساڵى ڕابردوو 19هه‌زار بووه‌،ئاماژه‌یشیدا پرسى لێكچوونى ناو له‌فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كانمان تێپه‌ڕاند به‌په‌یڕه‌وكردنى چوار ڕێكار.
    سالم محه‌مه‌د نورى سه‌رۆكى ده‌زگاى داواكارى گشتى له‌دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى داواكارى گشتى یه‌كێكه‌ له‌پێكهاته‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌پێى مادده‌ى 89ى ده‌ستوور،وئه‌رك وده‌سه‌ڵاتى خۆیشى هه‌یه‌ به‌پێى ده‌قه‌ ومادده‌كانى یاساى داواكارى گشتى ژماره‌ 49ى ساڵى 2017 له‌هه‌ردوو مادده‌ى پێنجه‌م وشه‌شه‌مى یاساكه‌ كه‌باس له‌جووڵاندنى سكاڵاى مافى گشتى ودۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى كارگێڕى ودارایی ده‌كات به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى یاساى دادگاى تاوانه‌كان ژماره‌ 23ى ساڵى 1971وسه‌رجه‌م تاوانه‌كان دیكه‌ى ئه‌ركى سه‌ر كارى گشتى كه‌له‌یاساى كارپێكراوى سزاكاندا هاتووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌زگاكه‌ چاودێرى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوانه‌كان وكۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویسته‌كانیش ده‌كات بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وئاشكراكردنى ورده‌كارییه‌كانى تاوانه‌كان ومافى ئه‌وه‌یشى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌كاربهێنێت له‌كاتى ئاماده‌نه‌بوونى له‌شوێنى ڕووداوه‌كه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"دادگا له‌ساڵى 2019  وردبینى 9 دۆسییه‌ى كردووه‌ ویه‌كلایانكردۆته‌وه‌ وله‌ساڵى 2020(30)دۆسییه‌ى یه‌كلاكردۆته‌وه‌ وله‌ساڵى 2021(33)دۆسییه‌ى یه‌كلابۆته‌وه‌ وله‌ئێستادا(11)دۆسییه‌ له‌دادگاییكردندان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"دۆسییه‌ گرنگه‌كان كه‌له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان68 دۆسییه‌ وئه‌م دۆسییانه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى به‌غدا ده‌كرێن بۆ پێداچوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن دادگایه‌كى تایبه‌ته‌وه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌باره‌ى دۆسییه‌كانى ترى په‌یوه‌ست به‌سامانى گشتى له‌وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى 2021(2194)دۆسییه‌ یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌،وله‌ساڵى 2020(6768)دۆسییه‌ یه‌كلابۆته‌وه‌،وله‌ساڵى 2019 (7268)دۆسییه‌،وله‌ساڵى 2018(7680)دۆسییه‌،وله‌ساڵى 2017(9393)دۆسییه‌".
    نورى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گوژمه‌ى زۆر گه‌وره‌ هێنراوه‌ته‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى وفه‌رمانگه‌ى هێنانه‌وه‌،وتونرا بڕى(566979) دۆلار و(2329521)پاوه‌ند ئیسترلینى و(11915440)یۆرۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌".
    وتیشى سامانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌رى (( 308376124)) دۆلار و(721002064)دینارى ئوردنى و(5327540)یۆرۆ و((3651 فڕه‌نك و97 وسه‌نته‌ ))"،ئاماژه‌یشیدا"گوژمه‌ى ده‌سته‌به‌رى تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ هێنراوه‌ته‌وه‌ كه‌42 ملیار دینار عێراق كه‌ڕه‌نگه‌ ساڵانه‌ دووباره‌ بكرایه‌ بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ".
    ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌میان هاندانى دادوه‌رانى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌په‌رۆشه‌ بۆ پێویستى ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كان به‌پێى داتاكانى یاداشتى ده‌ستگیركردن له‌مادده‌ى 93 له‌یاساى دادگاكان ونووسینى ناوى ته‌واوى تاوانبار وناونیشان وكار وشوێنى نیشته‌جێبوونى له‌یاداشتنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دروستى جێبه‌جێبكه‌ن دوور له‌بابه‌تى لێكچوونى ناو كه‌ده‌بێته‌ هۆى ده‌ستگیركردنى كه‌سانێك په‌یوه‌ندییان به‌بابه‌تى دۆسییه‌كانه‌وه‌ نییه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ داواكارى گشتى كاریكردووه‌ بۆ وردبینیكردن له‌فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كان ودڵنیابوون له‌ته‌واوكردنى هه‌موو مه‌رجه‌ پێویسته‌كان له‌كاتى ده‌ركردنى وبه‌دواداچوونى لایه‌نى جێبه‌جێكار تا ئه‌و كاته‌ى تاوانبار ڕاپێچى دادگا ده‌كرێت ودانا به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌خۆى كه‌سى تاوانبارى دۆسییه‌كه‌یه‌ ئه‌مه‌یش به‌هاریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ".