به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌باره‌ى داواكارییه‌كانى دووباره‌كردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان یان دادگاییكردن ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"داخوازییه‌كانى دووباره‌كردنه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان یان دادگاییكردن به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى(9)ى یاساى لێخۆشبوونهوهى ژماره 27ى ساڵى 2016 ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌شى لیژنه‌ى ناوه‌ندى تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنى یاساكه بكرێت وئه‌مه ئه‌ركى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى یاخود دادگاى ته‌مییز نییه".
وتیشى"ڕێكارى كارگێڕییه‌كانى تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنى داخوازییه‌كان واپێویست ده‌كات رسوماته‌كانى بدرێت به‌پێى یاسا وئه‌و لایه‌نه‌ى رسوماته‌كانى وه‌ردگرێت كه‌ئه‌ویش لیژنه‌ى ناوه‌ندى ناوبراوه"،ئاماژه‌یشیدا"ئیتر بۆ سه‌رنجدانى هه‌موو لایه‌ك له‌باره‌ى ئه‌م داخوازیانه ناكرێت نووسراو ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى یاخود دادگاى ته‌مییز یان سه‌ردانى باره‌گاكانیان بكرێت،به‌تایبه‌ت دواى تێبینى ئه‌وه‌مان كرد داخوازییه‌كى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك لهسیاسهتمهدارهكان به‌مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مه‌یش بارگرانییه‌ك به‌سه‌ر لایه‌نه كارگێڕییه‌كانى باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ودادگاى ته‌مییز دروستكردووه".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست