به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى به‌قاچاخبردنى ده‌رمان شكستیپێهێنراوه و5 سوریش له‌نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركراون
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌میان گه‌یشتنى زانیارى هه‌واڵگیرى به‌سوودوه‌رگرتن له‌كارى سه‌رچاوه‌كان،تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان پێنج قاچاخچى هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى سورى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ستگیربكه‌ن كه‌شه‌ش ته‌ن ده‌رمان به‌قاچاخبراو بۆ ناو وڵاتیان باركردبوو له‌نێویشیاندا ده هه‌زار كه‌ره‌سته‌ى هۆشبه‌رى مادده‌ى تراماڵ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه دواى دروستكردن تیمێكى كارى هاوبه‌ش هات له‌ڕێگاى به‌دواداچوون ودانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه ودهستگیركردنیان له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى موسڵ".
ڕایشیگه‌یاند"ده‌رمانه‌كان به‌پێى یاداشتێكى یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ركران وتاوانبارانیش به‌ندكران بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وگرتنهبهرى ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە