سێ كۆنتێنه‌رى هه‌ڵگرتنى مادده‌ى گڕگرتنى خێرا له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركران

ناوخۆ
  • 6-05-2021, 13:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 3 كۆنتێنه‌رى هه‌ڵگرى مادده‌ى گڕگرتنى خێرا پێشێلكارى مه‌رجه‌كانى هاورده‌كردن له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕى ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌سه‌ركران.
    ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارییه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕى ناوه‌ڕاست توانى 3 كۆنتێنه‌ر له‌نێو ته‌لارى گۆمرگى ده‌ستبه‌سه‌ر بكات كه‌بوتڵى غازى گڕگرتنى خێراى هه‌ڵگرتبوو وئه‌م مادده‌یه‌ به‌یه‌كێك له‌مادده‌ مه‌ترسیدار وپێشێلكاره‌كانى ڕێنماییه‌كانى هاورده‌كردن پۆلێنده‌كرێت".
    وتیشى"پرۆسه‌كه‌ به‌هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدار وشاره‌زاییه‌كان ئه‌نجامدرا،ومادده‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌پێى یاداشتاێكى یاسایی ئاڕاسته‌ى لایه‌نى دادوه‌رى پسپۆڕ كرا بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان".