بەغدا – ا ه ع ئیبراهیم جەغفەری وەزیری دەرەوە ئەمرۆ پێنج شەممە، لەگەڵ محەمەد شەعار وەزیری ناوخۆی سوریا تاوتوێی بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایشان لەهەردوو وڵات و تەواوی ناوچەكەدا كرد. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: ئیبراهیم جەعفەری لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی كرد لە محەمەد شەعار وەزیری ناوخۆی سوریا و وەفدی هاورێی، لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە رێگەكانی پتەوكردنی هاوكاری نێوان هەردوولا لە نێویشیاندا بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایش لە هەردوو وڵات بە شێوەیەكی تایبەتی و لەناوچەكەدا بە شێوەیەكی گشتی. لای خۆیەوە جەعفەری تەئكیدی لەسەر پتەوی پەوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و دیمەشق كردەوە و پەرەۆشی عێراقیشی پیشاندا بۆ بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییە بە جۆرێك خواستەكانی هەر دوو گەلی برا بەدەیبهێنێت. هاوكات محەمەد شەعار پرۆزبایی وڵاتەكەی گەیاندە وەزیری دەرەوە بەبۆنەی سەركەوتنەكانی بەسەر تیرۆریستانی داعش و داواشیكرد هاریكاری یەكتر بەكەن لە ریشەكێشكردنی تیرۆر بەوپێیەی دوژمنی هاوبەشەی هەردوولایە.