كازمى:هێزه‌كانمان سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنى تیرۆر ورێگریكردن له‌چه‌كى به‌ره‌ڵلا

سیاسی
  • 5-05-2021, 22:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دووپاتیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنى تیرۆر وڕێگریكردن له‌چه‌كى به‌ره‌ڵلا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك وبیاوماقوڵانى هۆزه‌كانى عێراق له‌پارێزگا جیاجیاكانى عێراقه‌وه‌".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند"ڕۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌هۆزه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمان پێى هه‌ستاون گرنگه‌ بۆ پته‌وكردنى ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى وڕیگریكردن له‌دزه‌كردنى تیرۆر"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هۆزه‌كانمان ورۆڵه‌ دڵسۆزه‌كانیان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وپاشماوه‌كانى ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌پاڵپشتیكه‌رى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمانن،هه‌روه‌ها ئه‌و هۆزانه‌ ڕۆڵیان هه‌بوو له‌ئاماده‌كردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ به‌جێگه‌یاندنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو".
    كازمى ئاماژه‌یشیدا"هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو فاكته‌رێكه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتى به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وسیسته‌مى سیاسی"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌ربارى ئاڵنگارییه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنى تیرۆر وڕێگریكردن له‌چه‌كى به‌ره‌ڵلا كه‌به‌چه‌ندین ناوى فلێكارییه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت".
    ڕایشیگه‌یاند"ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێویسته‌ له‌سه‌ر هۆزه‌كانمان پاڵپشتى ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌ت بكه‌ن،وپشتیوانی ناسنامه‌ى نیشتمان وهاونیشتمانبوون بكه‌ن ونیشتمانپه‌روه‌رى خۆیان بخه‌نه‌ پێش هه‌موو ناونیشانێكى تایفه‌گه‌رى ومه‌زهه‌بى كه‌هیچ سوودێكى نه‌بوو جگه‌ ئازار ونه‌هامه‌تى".
    وتیشى"عێراق خه‌ریكه‌ ڕۆڵى سروشتى خۆى وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى ودروستكردنى په‌یوه‌ندى به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگابدات به‌وه‌به‌رهێنان وگه‌شه‌پێدان ودروستكردنى هه‌لى كار ڕاسته‌قینه‌ بۆ گه‌نجان عێراق،ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتى به‌ده‌وڵه‌ت".
    سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ گوێى گرت وته‌كانى پیاوماقوڵانى هۆزه‌كان ودید وبۆچوون وپێداویستییه‌كانیان وڕاسپارده‌ى به‌ئاسانكاریكردن بۆ جێبه‌جێكردنیان.