به‌غدا-اه‌ع
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه له‌هه‌وڵدایه بۆ دۆزینه‌وه چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی بۆ پرسى وانه‌بێژان.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك له‌پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانیارى نادروستیان بڵاوكردۆته‌وه كه‌كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره(130ساڵى 2021)هاتۆته‌دى كه‌په‌یوه‌سته به‌چینى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر وكارمهندانى كرێى ڕۆژانه له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده"،وتیشى"له‌كاتێكدا ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختده‌كاته‌وه له‌پاڵپشتى كردنى ئه‌م چینه،ئه‌وه هه‌وڵى جددیش ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌یی بۆ ئه‌م پرسه،له‌میان هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بابه‌ته‌كه،له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ودارایی،بۆ ده‌سته‌به‌رى جێبه‌جێكردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوایشى له"ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وبرا وخۆشكانى سوودمه‌ند له بڕیارى ناوبراو ،زانیارییه‌كانى له‌سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانه‌وه وه‌ربگرن له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى".