دارایی نوێنه‌رایه‌تى:بوودجه‌ گوژمه‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ته‌رخانكردووه‌

ناوخۆ
  • 5-05-2021, 20:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،بوودجه‌ گوژمه‌ى پێویستى ته‌رخانكردووه‌ بۆ ڕووماڵكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست،ئاماژه‌یشیدا مادده‌یه‌كى یاسایی له‌بوودجه‌ى 2021 داناوه‌ گرێبه‌ستى نوێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.
    محه‌مه‌د شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گوژمه‌ى پێویست ته‌رخانكردووه‌ بۆ ڕووماڵكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌بوودجه‌دا"،وتیشى"میكانزمى دابه‌شكردنى په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م ڕێكاره‌ له‌ئه‌ركه‌كانى خۆیه‌تى وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستكراوه‌یان كردووه‌ له‌دۆزینه‌وه‌ى میكانزمى گونجاو بۆ ڕووماڵكردنى هه‌موو گرێبه‌سته‌كان".
    وتیشى"ئامارێكى دیاریكراو نییه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى دارایی گوژمه‌ى دارایی پێویست بۆ ڕووماڵكردنى مووچه‌كانیان ته‌رخانكردووه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌كه‌ مادده‌یه‌كى یاسایی له‌بوودجه‌ داناوه‌ گرێبه‌ست نوێ له‌وه‌زاره‌ت وپارێزگاكان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات وئه‌گه‌ر هات پێویستى به‌گرێبه‌ست هه‌بوو ئه‌وه‌ى ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گرێبه‌سته‌ كۆنه‌كان".