به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئاشكرایكرد سه‌بازگه‌ى به‌له‌د عێراقیه وهێچ كارمه‌ندێكى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌و بنكه‌یه نییه،ئاماژه‌یشیدا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كانى ناوچه جیاكه‌ره‌وه‌كان.
ره‌سوڵ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌به‌دواداچوون وڕاوه‌دوونانى گروپه تیرۆرستییه‌كان وگورژى كوشنده‌یان به‌جێگه‌یاندووه له‌میان ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان كه‌پشتى به‌ئه‌ركى هه‌واڵگیرى به‌ستووه وبه‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه".
وتیشى"سه‌باره‌ت سه‌ربازگه‌ى به‌له‌د وپه‌لاماردانى،بنكه‌یه‌كى سه‌ربازییه وهه‌موو كارمه‌نده‌كانى عێراقیین چ ئه‌فسه‌ران بێت یان ئه‌ندازیار وته‌كنیككاران وته‌نانه‌ت كارمه‌ندانى پاراستن وپاسه‌وانان"،ئاماژه‌یشیدا"به‌ئامانجگرتنى ئه‌م بنكه‌یه هیچ سوودێكى تیا نابینین چونكه بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى عێراقیه وهیچ كارمه‌ندێكى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى لێره بوونى نییه".
ڕه‌سوڵ جه‌ختیشیكرده‌وه"به‌دواداچوون وڕاوه‌دوونانى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه‌هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى بنكه سه‌ربازییه‌كانى عێراق ده‌ده‌ن"،ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان ده‌توانن به‌توندى وه‌ڵامى هه‌ر كه‌سێك بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هاوڵاتیان یاخود هێزه ئه‌منییه‌كان یان بنكه سه‌ربازییه‌كانى عێراق بكاته ئامانج".
له‌باره‌ى بۆشاییه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه جیاكه‌ره‌وه‌كانى نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وپێشمه‌رگه ڕه‌سوڵ دووپاتیكرده‌وه"هه‌ماهه‌نگى كراوه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كانى نێوان هێڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وهێڵى هێزه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌مانه هه‌موو جه‌ختمان له‌سه‌ریكرده‌وه له‌میان كۆبوونه‌وه‌كانمان وله‌میان ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وهه‌ماهه‌نگى باڵا كراوه بۆ ئه‌م بابه‌ته"،ڕوونیشیكرده‌وه"تیرۆر ئه‌مڕۆ دوژمنێكى هاوبه‌شه چ به‌ئاڕاسته‌ى پێشمه‌رگه بێت یان به‌ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى وبه‌ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیانیش".