سەرۆك کۆمار:به‌غدا وواشنتۆن نایانەوێت هێزەکانى ئەمریکا بۆ هەمیشەیی لە عێراقدا بمێننەوە

سیاسی
  • 5-05-2021, 17:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ بەغدا و واشنتۆن هاوڕان لەسەر نەمانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە عێراق.
    سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"عێراق له‌به‌رده‌م ئاڵنگارییه‌كى دوور مه‌ودایه‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ى سیاسی وئابوورى،هه‌روه‌ها ڕووبه‌رووى گرژییه‌كانى هه‌رێمایه‌تى ده‌بینه‌وه‌،به‌ڵام هیوایه‌ك هه‌یه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى گرژییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌،وعێراقیش هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان ده‌دات".
    وتیشى"ناکرێت عێراق وڵاتێکی لاواز بێت و ناکرێت لەنێو جیاوازی بیروڕادا نقوم بکەین"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"زۆربه‌ى عێراقییه‌كان خوازیارن هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ بنێن به‌هاریكارى هاوبه‌ش ودۆسته‌كانمان له‌ناوچه‌كه‌ له‌پێناو دروستكردنى عێراق سه‌قامگیر وگه‌شه‌سه‌ندوو".
    ئاماژه‌یشیدا""عێراق و ئەمریکا رازینین لەسەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"کێشەى خێوەتگەى هولمان هەیە و هەموان دەیانەوێت کێشەکانیان بدەن بە ملى ئێمەدا، ژمارەیەک چەکدارى بیانى بوونیان هەیە و عێراق ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەدا بکات و پێویستمان بە هاوکارى نێودەوڵەتى هەیە لەو پێناوەدا.  
    ڕایشیگه‌یاند"ئێران هاوسێمانە و دەمانەوێت بیخەینە ناو چوارچێوەى هەرێمییەوە، بەڵام سورین لەسەر سەروەرییمان و نامانەوێت عێراق ببێتە مەیدانى کێشمەکێشەکان".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایه‌تى له‌ساڵى 2019 له‌عێراق ڕوویدا،ولێدوانێكى قووڵبوو بۆ ئامانجێكى گرنگ،گه‌نجانى بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانى دابه‌زین داواى نیشتمانیان ده‌كرد،وده‌ربازبوون له‌گرفتى ململانێه‌كان پێویستى به‌خواستى سیاسى وبڕیارێك له‌خودى عێراقییه‌كانه‌"،ئاماژه‌یشیدا"حه‌شدى شه‌عبى له‌كاتێك دروستبوو ده‌وڵه‌تى عێراق ڕووبه‌رووى قه‌یرانى ببوو كاتێك داعش موسڵى داگیركرد،ئه‌مڕۆیش ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌م هێزانه‌ به‌ته‌واوه‌تى له‌ژێرى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى عێراقى بن".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گفتوگۆكانى سعودیه‌ وئێران به‌رده‌وامه‌ وگرنگ وزۆر گرنگیشه‌ عێراق ڕۆڵى خۆى ببینێت له‌لایه‌ن هه‌رێمایه‌تییه‌كان،وسه‌روه‌رى عێراق ده‌توانێت سه‌قامگیر بۆ وڵاتى دراوسێ ده‌سته‌به‌ر بكات".