به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئاشكرایكرد ڕاسپارده‌ى نوێ بۆ ڕێگریكردن لهسووتانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رده‌كرێت،ئاماژه‌یشیدا ئه‌م سووتانه ده‌چێنه خانه‌ى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان.
په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د حسێن ئه‌بو زهر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سووتانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌چێته خانه‌ى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان كه‌ڕه‌نگه به‌چه‌ندین شێواز بێت،له‌نێویاندا كوشتن ورفاندن یان ئۆكسجین وكاره‌با وكارى تێكده‌رانه وته‌نانه‌ت بیرۆكه ژه‌هراوییه‌كان كه‌ئاڕاسته‌ى گه‌نجان وكهسانى تر ده‌كرێت".
وتیشى"لیژنه‌ى ئاسایش لیژنه ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ى ڕاسپاردووه ڕۆڵى هه‌بێت له‌باره‌ى سووتانى نه‌خۆشخانه‌كان ودۆسییهكانى غازى ئۆكسجین وكاره‌با"،وتیشى"ئه‌م دۆسییه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌لایه‌نى ته‌ندروستى یان خزمه‌تگوزارى به‌ڵكو لایه‌نى ئه‌منیش ده‌گرێته‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌نگاوى تر ده‌نرێت وڕاسپاردهى نوێ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌رده‌كرێت،چونكه بابه‌ته‌كه ڕه‌نگه لێكه‌وتى مه‌ترسیدارى لێبكه‌وێته‌وه وه‌ك پرۆسه‌كانى ژه‌هراوى كردن ئاو یان سووتانى بوتڵهكانى ئۆكسجین وچه‌ند پرسێكى تر".
له‌باره‌ى سووتانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ئه‌بو زهر دووپاتیكرده‌وه"سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى ناوخۆى ڕاسپارد به‌سه‌رپه‌رشتى كردنى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن كهڕاسپاردهى ئه‌منى ده‌رده‌كات له‌باره‌ى رووداوه‌كه"،دووپاتیشیكرده‌وه"لیژنه‌كه كاتى ده‌وێت بۆ كاركردن وگه‌ڕان به‌دواى هۆكاره‌كان وكهسانى كه‌مته‌رخه‌م كه‌هۆكارى ئه‌م بابه‌ته بوونه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"په‌رله‌مانیش لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێكهێنا به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كانى سووتانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب