به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،كشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سه‌قامگیرى عێراق،ئاماژه‌یشیدا هیچ زیادبوونێك له‌ژماره‌ى هێزه بیانییه‌كان له‌ئارادانییه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌نوسینگه‌ى خۆى،پێشوازیكرد له‌ئه‌دمیڕاڵ یواكیم ڕۆل سه‌رۆكى ئه‌ركانى هاوپه‌یمانى ناتۆ وشاندى یاوه‌رى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌ركانى هاوپه‌یمانى ناتۆ ،هاریكارى هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق ونێرده‌ى ناتۆ ،بۆبه‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌عێراق وناوچه‌كه تاوتوێكردووه".
ئه‌عڕه‌جى دووپاتیكرده‌وه"كشانه‌وه‌ى هێزه بیانییه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عێراق یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سه‌قامگیرى وپته‌وكردنى ئاسایشى وڵات"،ئاماژه‌یشیدا"هیچ زیادبوونێك له‌ژماره‌ى هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق له‌ئارادانییه".
رایشیگه‌یاند"عێراق پێویستى به‌مه‌شقپێكردن وڕاوێژكارى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى شه‌ڕكردنه وپێویستى به‌هێزى شه‌ڕكردن نییه".
لاى خۆیه‌وه ئه‌دمیڕال ڕۆل ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"نێرده‌ى ناتۆ نێرده‌یه‌كى شه‌ڕكه‌ر نییه،یارمه‌تیده‌ر وبه‌شداره له به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا وهونه‌ره‌كانى شه‌ڕكردنى هێزه عێراقییه‌كان،له‌میان مه‌شقپێكردن وڕاوێژكارى ڕاست ودروست".