كازمى وباڵیۆزى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان وهاریكاریكردن له‌بوارى وه‌به‌رهێنان تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 5-05-2021, 15:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وبرۆنۆ ئۆبیر باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان وهاریكاریكردن له‌بوارى وه‌به‌رهێنانیان تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌برۆنۆ ئۆبیر باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات خرایه‌ڕوو،له‌پاڵ گفتوگۆكردنى ژماره‌یه‌ك كه‌یس ودۆسییه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌ گفتوگۆى هاریكارى دووقۆڵى هاوبه‌ش نێوان به‌غدا وپاریس ،وڕێكاره‌كانى پته‌وكردن وپێشخستنى كراوه‌ له‌بواره‌كانى ئابوورى وئه‌منى وكلتوورى،له‌گه‌ڵ هاریكاریكردن له‌بوارى وه‌به‌رهێنان وئاسانكردنى كارى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌عێراق".