به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕاسپارده‌كانى له‌باره‌ى نه‌هێشتنى هه‌ژارى بڵاوكرده‌وه،ڕوونیشیكرده‌وه ئه‌م هه‌نگاوه له‌میان به‌رنامه‌ى چاكسازى حكومه‌ت بۆ ساڵى 2021 هاتووه كه‌باس له‌چاكسازى هه‌ردوو پرۆژه‌ى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى وبنكه‌كانى ئاماده‌سازى پیشه‌یی بۆ بێكاران ده‌كات.
وه‌زاره‌تى كار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عه‌بیر چه‌له‌بى بریكارى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ تیمه وه‌زارى پێكهێنراو بۆ جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سازكردووه،له‌پێناو ده‌ستپێكى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژانه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى كار له‌میان به‌رنامه‌كانى چاكسازى حكومه‌ت بۆ ساڵى 2021 كه‌باس له‌چاكسازى هه‌ردوو پرۆژه‌ى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى وبنكه‌كانى ئاماده‌سازى پیشه‌یی بۆ بێكاران ده‌كات بۆ نه‌هێشتنى هه‌ژارى".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه چه‌له‌بى ڕاسپارده‌ى دایه"ئه‌ندامانى تیمه‌كه داتایه‌كى یه‌كگرتوو وڕه‌سه‌نى زانیارییه‌كانى دابنێن بۆ پۆلێنكردنى سوودمه‌ندان به‌پێى ته‌مه‌ن وبارى ته‌ندروستى بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و بێكارانه‌ى ده‌توانن كار بكه‌ن له‌وانه‌ى په‌ككه‌وته‌ن له‌پاڵ پۆلێنكردنى ئه‌و ژنانه‌ى بێ سه‌رپه‌رشتیارن به‌پێى ژماره‌ى منداڵان،وپاشان دیاریكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌توانن كاربكه‌ن ومه‌شقپێكردنیان دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بنكه‌كانى مه‌شقككردن وڕاهێنان ودروستكردنى بنكه‌ى نوێ له‌و ناوچانه‌ى بنكه‌یان تیا نییه بۆ ڕاهێنانیان پێبكرێت له‌سه‌ر جۆره‌ها به‌هره‌ى هونه‌رى وپیشه‌یی به‌پێى پێداویستییه‌كانى بازاڕى كار بۆ به‌تواناكردنیان له‌ڕووى ئابوورییه‌وه وده‌ركردنیان له‌داتاى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌ت وئه‌گه‌ره‌كانى زیادكردنى ژماره‌ى دیكه‌ى په‌ككه‌وته‌كانى ژنان وبێ سه‌رپه‌رشتیاران بۆ سه‌ر بیمه‌ى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى".