ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ته‌كتیكى نوێ بۆ ڕاوه‌دوونانى داعش په‌یڕه‌و ده‌كات

ئەمنی
  • 5-05-2021, 09:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند شێواز وته‌كتیكى نوێ له‌پلانه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش په‌یڕه‌و ده‌كات.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پێداچوونه‌وه‌ى زۆربه‌ى پلانى ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كانى كردووه‌ هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌ ووردبینیكردن بۆ پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ڕوویاندا كردووه‌،وله‌ژێر رۆشنایی ئه‌م هێمایانه‌ ته‌كتیك وشێوازى نوێى به‌دواداچوونى وڕاوه‌دوونانى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانى گرتۆته‌به‌ر".
    خه‌فاجى وتیشى"گۆڕانكارى پلانه‌كان وكاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى دیكه‌ى هه‌واڵگیرى به‌ئامێره‌ ئه‌منییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان وبه‌توانایه‌كى ئاست به‌رز،یارمه‌تیده‌رى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌بێت كه‌پلانى بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داده‌نێت له‌ئۆپراسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌كان،وده‌توانێت دوژمن شۆك بكات به‌شێواز وته‌كتیكى نوێ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى ئاڵنگارییه‌كان كه‌ڕوویانداوه‌".