فڕۆكه‌وانى شارستانى ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتانه‌ى ماون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقییه‌كان له‌هیندستان دیارده‌كات

ناوخۆ
  • 5-05-2021, 10:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتانه‌ى دیاریكرد كه‌ماون بۆ هێنانه‌وه‌ى عێراقییه‌كان له‌هیندستانه‌وه‌،ئاماژه‌یشیدا،چاوه‌ڕوانى راسپارده‌كانى باڵیۆزخانه‌ى عێراق نیوده‌لهى ده‌كات.
    جیهاد كازم وته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى چاوه‌ڕوانى ڕاسپارده‌كانى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌هیندستان ده‌كات له‌باره‌ى هێنانه‌وه‌ى ئه‌و عێراقییه‌ گیرخواردووه‌كانى دیكه‌ له‌و وڵاته‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ژماره‌ى كۆتایی گیرخواردووه‌كان له‌نێوان 1250 بۆ 1300 هاوڵاتى عێراقیه‌".
    وتیشى"كۆى گه‌شته‌كانى له‌نێوان 3بۆ 4 گه‌شته‌،یه‌ك گه‌شتى كراوه‌ وته‌نها 2 بۆ 3 گه‌شتى تر ماوه‌ به‌پێى ڕاسپارده‌كانى باڵیۆزخانه‌كه‌".
    ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،ڕۆژى دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا پێشوازیكردووه‌ له‌یه‌كه‌م گه‌شتى هێنانه‌وه‌ى عێراقییه‌ گیرخواردووه‌كانى هێندستان وژماره‌یان 399 كه‌س بووه‌.
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ،دوێنێ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند82 حاڵه‌تى توشبوون به‌په‌تاكه‌ له‌نێو ئه‌و عێراقییانه‌ى له‌هینده‌وه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌ تۆماركراوه‌،روونیشیكرده‌وه‌ توشبووه‌كانى له‌نه‌وه‌ى نوێى هیندى نین.