به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی نه‌وت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دو بیره نه‌وت له كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن له پارێزگای كه‌ركوك له‌هێرشێكی تیرۆرستدا ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن له پارێزگای كه‌ركوك كرایه ئامانجێكی تیرۆرستی، هه‌ردو بیری ژماره 183 و 177 ته‌قێندرانه‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌سیش له پۆلیسی نه‌وت و وزه و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه شه‌هید و برینداربون.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ئیدانه‌ی هێرشیكردنه سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كرد، هێرشكردنه سه‌ر موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌تی به‌كارێكی تێكده‌رانه ناوبرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور و سه‌لامه‌تن، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیشه‌وه توانراوه ئاگره‌كه‌ی بیری ژماره 177 كۆنترۆڵ بكرێت و له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی بیری ژماره 183ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌وڵه له‌كاره‌كانیان ساردیان ناكاته‌وه و له‌بواری ده‌رهێنانی نه‌وتیش به‌رده‌وام ده‌بن، له‌هه‌وڵی ته‌واویشدا ده‌بن بۆ پاراستنی سامانی وڵات و به‌كارهێنانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.