ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى:كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراو بۆ ده‌ستنیشانكردنى شوێنگره‌وه‌ى ته‌میمى ساز ده‌كرێت

سیاسی
  • 5-05-2021, 10:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،واده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دیاریكردنى كاندیدێك بۆ جێگره‌وه‌ى حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاند،ئاماژه‌یشیدا ناوى سێ پاڵێوراو ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.
    جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تاوه‌كو ئێستا ڕێككه‌وتن نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌ى پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیرى ته‌ندروستى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتوو چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ناوى پاڵێوراوه‌كان ده‌كات،وله‌ماوه‌ى 72 كاتژمێرى تر ناوى پاڵێوراوه‌كان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات".
    وتیشى"لیژنه‌كه‌ خۆى ناوى پاڵێوراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات نه‌ك فراكسیۆنى سائیرونى نوێنه‌رایه‌تى"،ئاماژه‌یشیدا"ناوى سێ پاڵێوراو ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران ده‌كرێت تاوه‌كو ئێستاش هیچ ناوێكى دیاركراو نییه‌".
    موسه‌وى وتیشى"لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌دوو ڕۆژى داهاتوو بۆ دیاریكردنى ناوى پاڵێوراوه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌".
    له‌باره‌ى بڕیاره‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب موسه‌وى دووپاتیكرده‌وه‌"بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى پێكهێنراو له‌باره‌ى ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب په‌رچه‌كردارى دۆخه‌كه‌یه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"بڕیاره‌كان په‌له‌یان لێكراوه‌ چونكه‌ پێنج ڕۆژ به‌س نییه‌ بۆ دیاریكردنى هه‌موو كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م،به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه‌ په‌سه‌ندكراون وسه‌رۆكى وه‌زیران خۆى به‌رپرسیارێتى هه‌ڵده‌گرێت".
    هه‌ر دوای روداوه‌كه‌ش، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ سیشه‌ممه‌شدا، مسته‌فا كازمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سندكرد.