به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند كه‌یسى سكاڵاى پێشكه‌شكراو دژى لویس روفائێلى یه‌كه‌م ساكۆ سه‌رۆكى كڵێسه‌ى كلدانییه‌كان داخراوه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ به‌ناوى ته‌مییزه‌وه بڕێكارێكى ده‌ركرد له‌باره‌ى ئه‌و سكاڵایه‌ى دژهى سه‌رۆكى كڵێسه‌ى كلدانى پێشكه‌شكراوه".
وتیشى"دواى وردبینى وگفتوگۆكردن،دادگا گه‌یشته ئه‌وه‌ى تانه‌لێدانى پارێزه‌رى سكاڵا لێكراو بهتهمییز كردنى بڕیاره‌كه ونادروست ونایاسایی بوونى قسه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ى سكاڵاى تۆماركردووه،بۆیه دادگا بڕیاریدا به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سكاڵاكه وداخستنى كه‌یسه‌كه به‌ته‌واوه‌تى به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى 130 /ا ڕه‌سه‌ن وبڕیاره‌كه به‌كۆى ده‌نگ ده‌ركرا به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى265 /ره‌سه‌ن وله5 ئایارى 2021 بڵاوكرایه‌وه".