به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند هێزێك لهئۆپراسیۆنهكانى به‌غدا سێ تاوانبارى ده‌ستگیركردووه وژماره‌یه‌ك چه‌ك ومادده‌ى هۆشبهریشى له‌سێ ناوچه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزێك هاوبه‌ش له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا هه‌ڵمه‌تى پشكنینى ئه‌نجامداوه له‌ناوچه‌كانى(هۆر ره‌جه‌ب-گه‌ڕه‌كى ئیعلام ومهشاههده)له‌كه‌رتى بهرپرسیارێتییهكانى وتوانى سێ تاوانبار ده‌ستگیربكات كه‌دوو تاوانبارى به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆره وسێهه‌مین تاوانبار به‌پێى مادده‌ى(28) یاساى سزاكانى مادده هۆشبه‌ره‌كان".
وتیشى"هێزه‌كه 10ده‌مانچه وتفهنگێكى جۆرى Ak و14 مادده‌ى هۆشبه‌ر و63 حه‌پ وئامێرێكى په‌یوه‌ندیكردن و109گوللـه و34 ئۆتۆمبێلى سه‌رپێچیكارى ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.